لە گەرمیان

ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون

شۆڕش قادری

لە گەرمیان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و پێنج کەس برینداربوون.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 20.9.2025 ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیاسیراتۆ لە بەرامبەر کامپی گوندی کەواچەرموو وەرگەڕاوە کە شۆفێر و چوار سەرنشینی دیکەی تێدابووە و هەر پێنج کەسەکە برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە ئۆتۆمبێلەکە بەرەو ناحیەی رزگاری رۆیشتووە، بریندارەکان لەدایکبووی 1996 و 2014 و 2007 و 2008 و 2009ـن و  سەرجەمیان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە بەوردی نەزانراوە و پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە  دەستپێکردووە.

شەوی رابردووش لەسەر رێگای کەرکوک – سلێمانی و نزیک بانی مەقان رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و لەو رووداوەشدا پێنج کەس برینداربوون.