هاتوچۆی هەڵەبجە رێنمایی بڵاوکردەوە
خۆڵبارین بەردەوامە و لە کەرکوک 84 کەس براونەتە نەخۆشخانە
964+
شۆڕش قادری
خۆڵبارین لە زۆربەی شار و شاروچکەکانی کوردستان بەردەوامە و لە کەرکوکیش زیاتر لە 80 کەس براونەتە نەخۆشخانە.
سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، “لە دوێنێ ئێوارەوە تائێستا 84 کەس بەهۆی خۆڵبارین و تەنگەنەفەسییەوە گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکانی شاری کەرکوک کە زۆربەیان براونەتە نەخۆشخانەی گشتی ئازادی”.
وتیشی، لەو ژمارەیە نۆیان منداڵن و براونەتە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵانی کەرکوک، باری تەندروستی بەشێکی زۆری نەخۆشەکان جێگیرە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
بەپێی ئەو گرتەڤیدیۆیانەی لەلایەن پەیامنێرانی 964ـەوە نێردراون، خۆڵبارین لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە بەردەوامە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجەش رێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە و داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات، بە وریایی و خێراییەکی کەمەوە هاتوچۆ بکەن و خۆیان و سەرنشینەکانیشیان ماسک ببەستن.