کامچاتکا

زیاتر لە 120 بوومەلەرزە لە كەمتر لە رۆژێكدا روویدا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەشی هەرێمی لە سەنتەری توێژینەوەی زانستی خزمەتگوزاری جیۆفیزیکی یەکگرتوو، سەر بە ئەکادیمیای زانستی روسیا رایگەیاند، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 120 بوومەلەرزە لە کامچاتکا روویداوە.

کەناڵی تێلێگرامی ناوەندی توێژینەوەكە رایگەیاندووە: “لە یەک رۆژدا 124 بوومەلەرزە روویانداوە کە 25 بوومەلەرزەیان لە پترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکی هەستیان پێکراوە”.

هەروەها بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە کاتژمێر 6:58 خولەکی ئێوارە (9:58 خولەکی شەوی پێنجشەممە بە کاتی مۆسکۆ) لە زەریای هێمن کە 93 کیلۆمەتر لە پترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکیەوە دوورە، روویدا.

بە گوێرەی ناوەندەكە، قەبارەی بوومەلەرزەکە 7.4 بووە، ناوەندی بوومەلەرزەکەش 123 کیلۆمەتر قووڵ بووە.

لە 30ی تەمموزی رابردوودا، بەهێزترین بوومەلەرزە لە کامچاتکا لەوەتەی ساڵی 1952ەوە روویدا، کە گوڕەكەی 8.8 پلە بە پێوەری رێختەر.

بوومەلەرزە روویدا و مەترسی تسۆنامی هەیە و پێوانەی جیاج...

بوومەلەرزە روویدا و مەترسی تسۆنامی هەیە و پێوانەی جیاجیاش باس دەكرێن