ئه‌وه‌ی بیكات سزا ده‌درێت
نووسینی سه‌ر ئۆتۆمبێل لە هەولێر قه‌ده‌غه‌یه
+964
ده‌شتی عارف
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له بڵاوكراوه‌یه‌كیدا رایگه‌یاند، نووسین له‌سه‌ر جام یان هه‌ر شوێنێكی ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه‌یه و ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره نووسینانه‌ش له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌بێت، ده‌بێت لایبدات، ئەگەرنا با چاوەڕێی سزا بکات.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێردا هاتووه، به پێی بڕیاری پاشكۆی ئه‌لف، مادده 30، برگه‌ی جیم، هاتووه هه‌موو نووسینێك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه‌یه، چونكه له‌كاتی لێخورین سه‌رنجی شۆفێرانی تر ده‌بات و ده‌بێته هۆی مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری رووداوەکام زیاد ده‌كات، بۆیه شۆفێران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و هه‌ر ئۆتۆمبێلێك نووسینی له‌سه‌ر بێت سزای دارایی ده‌درێت.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی ده‌ست 964 كه‌وتووه له هەرێمی كوردستان یه‌ك ملیۆن و 985 هه‌زار و 727 ئۆتۆمبێلی تۆماركراو هه‌ن، ئه‌مه جگه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی که تۆمار نه‌كراون و ماتۆر و ئامێره‌كانی تری گواستنه‌وه‌ش، وه‌ک پاسكیل و پاس.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا