بۆیان نییە لەودیو جۆگەكەی بیارە كار بكەن
سێ هەینییە ئێران رێگری لە كاسبكارانی بیارە دەكات
+964
ئەمەل ناجی – بیارە
پاسەوانی سنوور لە سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، کاسبکارانی سەر سنووری ناحیەی بیارە و گوندی هانەگەرمەڵەیان ئاگادارکردەوە کە چیتر بۆیان نییە کەلوپەل و کورسی چایخانەکانیان لە دیوی رۆژهەڵات دابنێن و بۆیان نییە لەوێ کاسبی بکەن.
ئەمڕۆ 19.9.2025 سێیەم هەینییە کە سەرجەم کاسبکارەکان ئەشیاکانیان هێناوەتە ئەمبەر جۆگەی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی كوردستان، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزە ئەمنییەکان، چیتر نەچوونەتەوە ئەوبەر، بەڵام هاتوچۆی گەشتیاران لە هەردوو دیوی جۆگەکە ئاساییە و هیچ گرفتێکی نییە.
بە وتەی کاسبکارەکان بۆ 964، ئەمڕۆش هێزە ئەمنییەکان هاتوون و چاودێریی کاسبکارەکانیان کردووە بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە هەموو ئەشیا و کورسی دوکانەکان لەمبەری جۆگەکەن.
جۆگە بەناوبانگەکەی بیارە، سنووری رۆژهەڵات و باشووری کوردستان جیادەکاتەوە، گەشتیاران بۆ گرتنی وێنەی یادگاری و بە مەبەستی گەشتوگوزار سەردانی دەکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا