کچ و دایکێک یەکەم لە هەولێر کەس بوون کڕیان

فرۆشتنی ئایفۆن 17 لە کوردستان و جیهان دەستیپێکردووە

+964
دەشتی عارف ـ هەولێر

ئەمڕۆ 19.09.2025 فرۆشتنی ئایفۆن 17 لەگەڵ بازاڕەکانی جیهاندا لە کوردستانیش دەستیپێکرد، کچ و دایکێک بەیەکەوە ئایفۆنە نوێکەیان کڕی.

ناتالیا سەنگەر، کە یەکێک بوو لە کڕیارەکان، بە 964ـی وت، من و دایکم هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی ئایفۆنی نوێدا مۆبایلەکانمان دەگۆڕین، ئەمساڵیش چونکە رەنگی قژم پرتەقاڵییە، ویستم ئایفۆنەکەشم هەمان رەنگ بێت.

رێژین عەبدولستار، دایکی ناتالیا، وتی، ئێمە هەموو کارێکمان بە مۆبایلە، بۆیە پێویستە زوو زوو بیگۆڕین. لەبەر دڵی کچەکەشم رەنگە پرتەقاڵییەکەم هەڵبژارد و ئایفۆنە کۆنەکەشم دەدەم بە کچەکەی ترم.

تەنیا لە سەنتەرێکی فرۆشتنی بەرهەمەکانی ئەپڵ لە هەولێر، 2032 کەس ناوی خۆیان بۆ کڕینی ئایفۆن 17 تۆمار کردووە و ئەمڕۆ نزیکەی 250 دانە دەگاتە دەستی کڕیاران.

نرخی ئایفۆنە نوێیەکە لە 899 دۆلارەوە دەستپێدەکات و تا 1389 دۆلار بەرز دەبێتەوە.

پێداچوونەوە: مستەفا نەهرۆ