لێکردنەوەى ریکلامەکان لەلایەن شارەوانى هەولێرەوە
شوێنەکان رووبەرووى سزا دەبنەوە
هەموو ئەو ریکلامانەى لە شەقامەکان هەڵواسراون لێکرانەوە
وریا فەتاح
شارەوانى هەولێر دەستیکردووە بە لێکردنەوەى هەموو ئەو ریکلام و نوسراوانەى بەشێوەیەکى نایاسایى بەسەر دیوار و شەقامەکانى شاردا هەڵواسراون.
شارەوانى هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە رێگای تیمەکانی هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵمەتی لێکردنەوەی هەموو ئەو ریکلام و نوسراوانەی کە بە سەرپێچی هەڵواسراون دەستپێکردووە.
دەشڵێت: ئەو ریکلامانە بوونەتە هۆی شێواندنی سیمای شار و پیسکردنی دیوار و شوێنی وەستانی پاسەکان .
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جەخت دەکاتەوە، هەموو ئەو شوێنانە رووبەڕووی سزا دەبنەوە کە پابەند نەبن و دووبارە ریکلامەکانیان لە شەقامە گشتی و گەڕەکەکان هەڵبواسنەوە .