لەکاتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ
لە کەرکوک دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و یەکێکیش بریندارە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوک دوو کرێکار لەکاتی پاکردنەوەی ئاوەڕۆ گیانیان لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، تەرمی ئەو دوو کرێکارە گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی کەرکوک و بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کرێکارانە کارمەندی کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتن کە سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی رێگای کەرکوک – سلێمانین، بۆ پاککردنەوەی ئاوەڕۆی رێگاکە چوونەتە ناو مەنهۆڵەکە کە سێ مەتر قوڵە، لەوێدا غاز گرتوونی و گیانیان لەدەستداوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری
+1