هەم شاعیر و هەم پزیشک
شیعر و پزیشکى پێکەوە کۆکردووەتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
دکتۆر سیروان شێخانى، پزیشکى پسپۆڕى مێشک و دەمار لە شارى هەولێر، شیعر و پزیشکى پێکەوە کۆکردووەتەوە و دەشڵێت: ئەدەبیات و شیعر، کەسایەتى پزیشک دیارى دەکەن.
دکتۆر سیروان بۆ 964 قسەى کرد و دەڵێت: دکتۆریش مرۆڤە، هەست و هەڵچوونى هەیە، دەتوانێت بخوێنێتەوە و ببێتە شاعیر و ئەدیب.
باسى لەوەشکرد، نوسینى شیعر بەهرە و ئارەزو و بایاخدانە، بۆیە وەکخۆى وتى،”دەتوانم بە نوسینى شیعر ئەو خزمەتەى وەک پزیشک دەیکەمن زیاترى بکەم”.
“پیشەى پزیشکى کردارییە و شیعر لەدەرەوەیەى ئەو پیشەیەیە، بەڵام تەواوکەرى یەکترین بۆ کەسایەتى پزیشک”، دکتۆر سیروان واى وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح