هەڵبژاردەى تۆپى پێى خانمانى کوردستان
کچ یاریزان و دایک هاندەر
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەمڕۆ، بە یارى هەڵبژاردەى خانمانى کوردستان و هەڵبژاردەى ئوردن، جامى جیهانى ئافرەتان دەستیپێکرد کە تێیدا، کچان و ژنانى کورد، سەرکەوتنێکى گەورەیان تۆمار کرد.
لە پاڵەوانێتییەکەدا، جگە لە خانمانى کوردستان کە خانەخوێن، هەڵبژاردەى خانمانى تۆپى پێى بەرازیل، لوبنان، ئوردن، پاکستان و هایتى، بەشدارن.
لەیارى کردنەوەى پاڵەوانێتییەکە، خنمانى کوردستان بە 13 گۆڵى بێ وەڵام، شکستیان بە هەڵبژاردەى ئوردن هێنا.
فائیزە سەعدەدین، دایکى دوو یاریزانى هەڵبژاردەى خانمانى کوردستان (سارا و شیلان)ـە، لەسەر کورسییەکانى یاریگاوە لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانى ترى، هانى کچەکانیان دەدەن، ئەو بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”کچەکانم لێهاتوون، لە ئیشى ماڵەوە و تۆپى پێش سەرکەوتوون، ئێمەش بۆیە لێرەین تا هانیان بدەین”.
سارا کە کچى سەعدەدینە، دڵخۆشە بە بینینى دایک و باوک و ئەندامانى خێزانەکەى، بە 964ـى وت،”ئەگەر ئەوان دەبینم هانم دەدەن، دوو جار هێز و ئاستى خۆم پیشان دەدەم”.
وتیشى،”من کە لێرەم بەهۆى پاڵپشتى و هاندانى دایک و باوکمە”.
سارا دڵخۆشە کە ژنانى کوردیش هاوشانى وڵاتانى دنیا تۆپى پێ دەکەن و دەڵێت،”دەمەوێت هەموو دنیا بزانێت و کچانى کورد ببینێت”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح