"هۆکاری سەرەکین بۆ رووداوەکانی هاتوچۆ"

پۆلیسی هەڵەبجە دەستی بەسەر 150 ماتۆڕی بێ سەرەتادا گرتووە

شۆڕش قادری

پۆلیسی هەڵەبجە دەستی بەسەر 150 ماتۆڕی بێ سەرەتادا گرتووە و دەشڵێن هۆکاری سەرەکین بۆ رووداوەکانی هاتوچۆ لە سنوورەکە.

ئاکام قوتبەدین وتەبێژی پۆلیس پارێزگای هەڵەبجە بە 964ـی وت، “لە چەند مانگی رابردووودا و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەستمان بەسەر 150 ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتادا گرتووە”.

“زۆربەی ئەو رووداوانەی لە سنووری هەڵەبجە روویانداوە، هۆکارەکەی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا بووە، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە ماتۆڕانە”، ئاکام قوتبەدین وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێک لەو ماتۆڕانە بە بڕیاری دادوەر نێردراون بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە و لەوێ راگیراون.