هەواڵەکان
مریشك هه‌زار دینار هه‌رزان بوو و دهۆكیش گه‌نمى خۆى ده‌كات به ئارد
ژووری هەواڵ
مریشكى زیندوو له بازاڕه‌كانى هه‌رێمی كوردستان هه‌رزان بووه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك نزیكه‌ى هه‌زار دینار هاتووه‌ته‌خواره‌وه، واتا كیلۆى له 3500 دینار بووه‌ته 2150 دینار، جا هه‌ر بابایه و ئه‌چێت مریشك ده‌كڕێت، به‌ڵام ناشزانن هه‌رزان بوونه‌كه‌ى زه‌ره‌رێكه‌و له گیرفانى خاوه‌ن كێڵگه‌كانى په‌له‌وه‌رى دێته‌ده‌ره‌وه.
دهۆك بۆ دابینكردنى ئاردی شاره‌كه‌ى لێی پاڵكه‌تووه و بێخه‌مه، چونكه به‌بێ منه‌ت گه‌نمه خۆماڵیی و ره‌سه‌نه‌كه‌ى ده‌نێنێرته كارگه‌كان و له‌وێ ده‌یكات به ئارد و مانگانه‌ش له‌رێگه‌ى بریكاره‌كانه‌وه دابه‌شی سه‌ر هاوڵاتیان ده‌كرێت.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له هه‌ولێر باس باسی پشتێنه‌ى سه‌وزایی ده‌كرێت، كه پیشتێنه‌كه وه‌كو كه‌مه‌ربه‌ندێك به هه‌زاران دار‌و دره‌ختى جۆراجۆر به چوارده‌ورى هه‌ولێرى پایته‌ختدا ده‌سوڕێته‌وه و هاوڵاتیانیش ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ن پشتێنه‌كه زوو ته‌واو بكرێت، بۆئه‌وه‌ى هه‌ناسه‌دانه ئاساییه‌كه‌ى جارانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
دواى 148 ساڵ له به‌قه‌زابوونى، بۆیه‌كه‌مجار سه‌نته‌رێكی شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ى لێده‌كرێته‌وه، مه‌به‌ستم قه‌زاى ئاكرێیه، كه 246 گوندى به‌سه‌ره‌وه‌یه و ژمارەی دانیشتووانه‌كه‌ی دەگاتە 221 هەزار کەس، به‌م هه‌موو خه‌ڵكه زۆره‌یه‌وه له‌ماوه‌ى رابردوو بێ سه‌نته‌رى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله بووه.