هەولێر

بؤ ئاسايشى نەخۆشخانەى رزگارى؛ کامێراى چاودێرى زیرەک دانرا

وریا فەتاح

لە نەخۆشخانەى رزگارى هەولێر، بە پێشکەوتوترین ئامێرە جیهانییەکان، کامێراى چاودێرى زیرەک دانرا.

راگەیاندنی نەخۆشخانەی رزگاری فێرکاریى هەولێر بڵاوى کردەوە، بە سەرپەرشتی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دانان و پڕۆگرامکردنی کامێرای چاودێری زیرەک (CCTV) بە بەکارهێنانی ئامێرە جیهانیەکان و پێشکەوتووترین تەکنیکە جۆراوجۆرەکان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا.

دەشڵێت: ئەم پرۆژەیە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستن و چاودێرییەکی تۆکمەی پێکهاتەیەکی گرنگ بۆ پشتگیری لە سیستەمی ئاسایش و رێکخستنی نەخۆشخانە دا دەبینێت .