بە تاوانی کوشتن

لە سلێمانی فەرمانی گرتنی هەبووە و لە میسان دەستگیر کرا 

964+

توانا نەقی

مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتنی سەر بە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ژنێکی بەڕەگەزنامە عەرەب لەماڵێکدا کوژراو کاتی روودانی تاوانەکە تۆمەتبارێک لەسەر دۆسییەکە دەستگیرکرا بە مادەی 406 فەرمانی دەستگیر کردن بۆ کەسێکی دیکەش دەرچوو.

ئاماژە بەوەشکراوە،  توانرا شوێنی تۆمەتباری دووەم بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن بەهاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای میسان لەو پارێزگایە دەستگیرکراوە.

ئێستا تۆمەتبار (ع، ع، ع) کە بەڕەگەزنامە عەرەبە و هاوسەری کوژراوەکەیە، بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە بەردەوامە.

تۆمەتباری کوشتن و بریندارکردنی دوو هاوڵاتی دەستگیر کر...

تۆمەتباری کوشتن و بریندارکردنی دوو هاوڵاتی دەستگیر کرا