عێراق گیرۆدەیان بووە

لە تیروپشکەوە بۆ خۆکوشتن، چیرۆکی ئەو گەنجانەی دەبنە قوربانی بیروباوەڕێکی نامۆ

964+

وریا فەتاح

عێراق ساڵانێکی زۆر کێشەى ئەمنییەت و ئاسایشى هەبوو، بەڵام تا سێ ساڵ لەمەوبەر، بیری لەوە نەدەکردەوە کە رووبەڕووی کێشەیەکی لەڕادەبەدەر ببێتەوە، کە بریتییە لە رێکخراوێکی نهێنی شیعە کە باوەڕی بە خۆکوشتنی ئارەزوومەندانە هەیە.

لە قوڵایی باشووری عێراقدا، گرووپێکی ئایینی نهێنی و مەترسیدار سەریهەڵداوە بە ناوی “قوربان” ؟ ئەوانە گرووپێکن کە باوەڕیان وایە ئیمام عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب خودایە و پێغەمبەرایەتیی محەمەد (د.خ) رەتدەکەنەوە، بەڵام ئەوەی ئەم گرووپە دەکاتە هەڕەشەیەکی راستەقینە، بیروباوەڕی نامۆیانە بۆ “قوربانیکردن”.

ئەندامانی ئەم گرووپە باوەڕیان وایە باشترین رێگە بۆ گەیشتن بە ئیمام عەلی، خۆکوشتنی ئارەزوومەندانەیە، ئەوان تیروپشک لەنێوان خۆیاندا دەکەن و هەرکەسێک ناوی دەرچوو، رێوڕەسمێکى بۆ سازدەکەن و دواتر کەسى دەرچوو، خۆى دەکوژێت.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، قوربانییەکان زۆربەیان گەنجانی خوار تەمەن 20 ساڵن و لە ناوچە هەژار و پەراوێزخراوەکاندا دەژین، ئەم دیاردەیە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی خۆکوشتن لە عێراقدا و نیگەرانییەکی گەورەی ئەمنی و کۆمەڵایەتی دروست کردووە.

بەرزبوونەوەی بەرچاوی رێژەی خۆکوشتن لەم ناوچانەدا نیشاندەرێکی مەترسیدارە، ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بە تۆمارکردنی زیاتر لە 2000 حاڵەتی خۆکوشتن لە عێراقدا دەکەن لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، ترسەکەش ئەوەیە ئەم ژمارەیە پەیوەندى بەو بیروباوەڕەوە هەبێت.

بەرپرسانى ئەمنى عێراق ترسیان لێ نیشتووە و دەیانەوێت هەرچى زووە کۆتایى بەم بیروباوەڕە بهێنن، بەڵام رێکخستنی گرووپەکە هێندە نهێنییە کە هەر ئەندامێک تەنها یەک ئەندامی تر دەناسێت، ئەمەش دەستگیرکردنیانی قورس کردووە.

لە ئێستادا، سەرکردەکەیان هەڵاتووە بۆ ئێران و موقتەدا سەدر داوای رادەستکردنەوەی دەکات.

گرووپی قوربان تەنها دیاردەیەکی شاز نییە، بەڵکو زەنگێکی ئاگادارکەرەوەیە بۆ هەڕەشەیەکی گەورەتر کە رووبەڕووی کۆمەڵگەی عێراق بووەتەوە و ژیانی گەنجان دەخاتە مەترسییەوە.

دەستگیرکردنی باوکی چەکدارێکی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی ها...

دەستگیرکردنی باوکی چەکدارێکی داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لە حەویجە