ئه‌م هاوینه كاریان تێدا كردووه
رێكخراوێكی مرۆیی له هه‌ریر 11 قوتابخانه‌ى به هاوكارى خێرخوازان نۆژه‌نكرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوی هەریر و باتاس بۆ كارى مرۆیی، رووى له قوتابخانه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌ى كرد و 11 له‌و قوتابخانانه‌ى به كاركدنى جۆراوجۆر نۆژه‌نكردنه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت، وه‌زیری په‌روه‌رده سوپاس و ده‌ستخۆشی ئاڕاسته كردوون.
ئه‌و قوتابخانانه‌ى نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه بریتین له قوتابخانەی عه‌لی هەریری كچان،عه‌لی هەریری كوڕان، سراوردی کچان، قه‌ڵاتەسۆر، گردی تێلێی بنەڕەتی کوڕان، ئامادەیی باتاسی کوڕان، ئامادەیی باتاسی کچان، ئامادەیی بنەڕەتی تێکەڵاو، شه‌رفخانی تێکه‌ڵاو، باخچەی منداڵانی هەریر و قوتابخانەی رەوەندی بنەرەتی تێکه‌ڵاو.
مامۆستا غازى ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه به 964ـى وت، به‌پێویستیان زانیوه ئه‌و قوتابخانانه‌ى كێشه‌و گرفتیان هه‌یه بۆیان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه.
وتیشی “له‌ماوه‌ى وه‌رزى هاوینى ئه‌مساڵدا به‌رده‌وام خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م قوتابخانانه بووین، كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كانیش جۆراوجۆربوون و به‌شێكی زۆریان كارى بۆیاغ كردن بووه”.
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه كردووه و سوپاس و ده‌ستخۆشی بۆ ئه‌و كارانه ئاڕاسته كردوون “پێشی وتین له ده‌رفه‌تێكدا له نزیكه‌وه ده‌یانبینێت”.
ئه‌و قوتابخانانه‌ى نۆژه‌نكراوه‌نه‌ته‌وه هه‌موویان دوو ده‌وامیان تێدا ده‌كرێت و بڕی زیاتر له جه‌وت ملیۆن دیناریشیان له نۆژه‌نكردنه‌وه‌كان خه‌رج كردووه، مامۆستا غازى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى خه‌رجیان كردووه له كه‌سانى خێرخواز و سه‌رمایه‌دار كۆیان كردووه‌ته‌وه.