ماوه‌یەكی زۆر له لیبیا مابوونه‌وه
11 کۆچبەر لە کەناراوەکانی لیبیا گیانیان لەدەست دا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌یكی زۆر له لیبیا مابوونه‌وه بڵاویكرده‌وه، 11 كۆچبه‌ر له كه‌ناروییه‌كانى وڵاتى لیبیا به‌هۆى خنكانه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه له‌ناو به‌له‌مێكدا بوونه 51 كۆچبه‌رى باركردبوو.
ده‌زگاى لوتكه، سه‌وداسه‌رى له‌گه‌ڵ كاروبارى په‌نابه‌ران هه‌یه و چاودێری دۆخه‌كه‌یان ده‌كات.
ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، ئەو 11 کۆچبەرەی کە گیانیان لەدەست داوە، تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 25 ساڵدایە، بۆ ماوەیەکی جیاواز لە لیبیا بوون و خه‌ڵكی وڵاتى سوودان بوون.
بەپێی ئامارەکانی ئه‌م دەزگایە، لە نێوان رۆژانی 13 و 14 ـى ئه‌م مانگه نزیکەی 800 کۆچبەر گەیشتوونه‌ته دوورگەکانی باشووری کریت و گاڤدۆس، کە نزیکەی 40 کیلۆمەتر لە باشووری دوورگەکەوە دوورن و نزیکەی 70 کەسی تێدایە و پێدەچێت هەموویان لە تۆبروک لە رۆژهەڵاتی لیبیا بە کەشتی بە رێکەوتبێتن.
نزیکەی ساڵ و نیوێکە دوورگەکانی باشووری کریت و گاڤدۆس بوونەتە دەروازەی سەرەکی بۆ کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ناو یۆنان، دوای ئەوەی دوورگەکانی رۆژهەڵاتی نزیک تورکیا بۆ چەندین ساڵ دەروازەی سەرەکی بوون.
لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا پەرلەمانی یۆنان یاسایەکی دەرکرد کە سزاکانی پەناخوازانی رەتکراوە توندتر دەکات و گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی رەسەنیان خێراتر دەکات، ئەمەش رێوشوێنێکی دیکەیە بۆ توندکردنەوەی دەست بەسەركردنى کۆچبەران دوای زیادبوونی ژمارەی هاتنیان بۆ سنوورەکانی باشووری یۆنان.