پێنجشەممە
دووەم فێستیڤاڵى بەرهەمە خۆماڵییەکانى ئاکرێ ئەنجام دەدرێت
وریا فەتاح
18ـى ئەم مانگە، دووەم فێستیڤاڵى بەرهەمە خۆماڵییەکانى ئاکرێ ئەنجام دەدرێت و چەندین بەرهەمى دانسقەى خۆماڵى سنوورەکە نمایش دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵى پارێزگاى دهۆک بڵاوى کردەوە، رۆژى پێنجشەممەى داهاتوو 18.9.2025، بۆ پێشخستن و گرنگیدان بە بەرهەمى رەسەن، دووەم فێستیڤاڵى بەرهەمە خۆماڵییەکانى ئاکرێ، ئەنجام دەدرێن.
ترێ و هەنجیر و فستق و تەماتە و چەندین جۆرى جیاوازى بەرهەمى خۆماڵى و میوە و بەرووبوومى وشکراوە، نمایش دەکرێن
وەک باسکراوە، بەڕێوەبەرایەتى کشتوکاڵ بە هەماهەنگى لەگەڵ کۆمپانیاى کورد لاند، فێستیڤاڵەکە بەڕێوە دەبەن.
فێستیڤاڵەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، 18ـى مانگ دەستپێدەکات و 21ـى مانگ کە دەکاتە رۆژى شەممەى داهاتوو، کۆتایى دێت.
ئاشکراشى کردووە کە شوێنى فێستیڤاڵەکە دەکەوێتە عەلوەى هاوچەرخى ئاکرێ و 12ـى نیوەڕۆ دەستپێدەکات.