گەرمیان گەرمى تێدا ماوە

کەشەکە بەتەواوى فێنک بووە؛ لە حاجى ئۆمەران مەیلەو ساردە

وریا فەتاح

تادێت کەشوهەواى هەرێمى کوردستان بەرەو فێنکى دەچێت و پلەکانى گەرما جگە لە گەرمیان، خانەى چلەکانیان جێهێشتووە.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش مەیلەو وەک دوێنێ دەبن .

کەشى سبەى سێشەممە جیاوازییەکى وەهاى نییە و کەشەکە هەر بەرەو فێنکییە.

بەرزترین پلەکانى گەرما بۆ سبەینێ سێشەممە بەمشێوەیەیە:

هەولێر : 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک : 35 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 33 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان 41 پلەی سیلیزی