مەرزەکان توندوتۆڵ دەکەن

ئێران و عێراق لێکتێگەیشتنێکیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئیمزا کرد

شۆڕش قادری

ئێران و عێراق لێکتێگەیشتنێکی هاوبەشیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کۆنتڕۆڵکردنی مەرزەکان ئیمزا کرد.

چەند رۆژێکە لەسەر بانگهێشتی وەزیری تەندروستیی عێراق و بۆ بەشداریکردن لە دووەمین کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، شاندێکی ئێران بە سەرۆکایەتی حسێن زولفەقاری نوێنەری سەرۆک کۆمار و سکرتێری گشتی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکانی ئەو وڵاتە لە بەغدان.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کۆبوونەوەکەدا لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئیمزا کراوە و هەردوولا رێککەوتوون لە بواری توندوتۆڵکردن و چاودێری زیاتری مەرزەکان هاوکاری یەکتر بکەن.

هەر بەپێی لێکتێگەیشتنەکە، تاران و بەغدا لە بواری راهێنان و چارەسەر و چۆنیەتی شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر هاوکاری یەکتر دەکەن.