دیمەنێک لە یاریی کردنەوەی وەرزی رابردوو لە نێوان دهۆک و زەوڕا لە یاریگەی دهۆک
سبەی دەستپێدەكات
تۆڕی میدیای عێراقی مافی گواستنەوەی یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی بەدەستهێنا
ئەرسەلان عەبدوڵا
سبەی یارییەكانی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق لە تۆپی پێ دەستپێدەكات، تۆڕی میدیای عێراقی رایگەیاند مافی گواستنەوەی یارییەكانی بەدەستهێناوە و یارییەكان دەگوازێتەوە.
تۆڕەكە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ هەینی 12.9.2025 ئاشكرای كرد، مافی گواستنەوەی یارییەكانی وەرزی نوێی 2025-2026ی خولی ئەستێرەكانی عێراقی بەدەستهێناوە و لە رێگەی كەناڵە جیاجیاكانی و كردنەوەی ستۆدیۆی شیكاری و بەرنامەی تایبەت و تۆڕی پەیامنێران رووماڵ و گواستنەوەی یارییەكان بۆ بینەرانی دەكات.
بڕیارە سبەی 13.9 یارییەكانی خولەكە بە بەشداریی 20 یانە دەستپێبكات، كە چوار یانەیان لە هەرێمی كوردستانەوەن، ئەوانیش هەولێر، دهۆك، زاخۆ و نەورۆز.