لەلایەن خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێرەوە

پردەکانی پەڕینەوەی هەولێر پاککرانەوە

ژێوار خدر

بە سەرپەرشتی لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، هەڵمەتێکی فراوان بۆ پاککردنەوەی تەواوی پرد و ژێر پردەکانی پەڕینەوە لەناو هەولێر ئەنجامدرا.

بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر رایگەیاند، جگە لە پاککردنەوەی رۆژانە، لە هەڵمەتێکدا تەواوی سەر پرد و ژێر پردەکانی پەڕینەوە لەناو شاری هەولێر پاککرانەوە.

دەشڵێت، ئەم پردانەی کە لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا پاککرانەوە، رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە هاتوچۆی رۆژانەی هاووڵاتییاندا، بەو پێیەی کە دەکەونە سەر شەقامە سەرەکییەکانی ناو شاری هەولێر، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووان و گەشتیاران رۆژانە بۆ پەڕینەوە بەکاریدەهێنن.