"سەرکەوتوو بووین"
بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر: بینەرمان بە سینەما ئاشت کردەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
بۆ برەودان بە سینەما و دروستکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ بینەر هونەر و سینەمای هەولێر هەفتانە فیلمە کوردییەکان نمایش دەکات و پاڵپشتی داراییشتان دەکات.
لە بارەی نمایش و جۆری فیلمەکانەوە شاخەوان مستەفا بەرێوەبەری سینەما و هونەری هەولێر بۆ 964 وتی”هەموو چوارشەممەیەک ئەم نمایشە بەردەوامە، ئامانجەکەمان ئاشتکردنەوەی بینەر بوو بە سینەما و بێگومان ئامانجەکەمان پێکا و سەرکەوتوو بووین، هەندێکجار فیلمە بیانیەكانیش پەخش دەكەین بۆ كرانەوەی بینەر و ئاشنابوون بە سینەماییە جیهانیەكان”
بەڕێوەبەرایەتی سینەما ئەرکی خەرجی پارەی هۆڵەکەی گرتووەتە ئەستۆ، بەبێ گوێدانە وەرزەکانی ساڵ و هەندێکجاریش خوێندنەوە بۆ فیلمەکان دەکەن.
پێداچوونەوە :پەری ساڵح