کانی با
زیادەڕۆیی شەقامە قەرەباڵغەکەی سلێمانی لابرا
توانا نەقی
کانی با یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی سلێمانیە کە دەیان دوکان و شوێنی کاری تیادایە و چەندین گەڕەکیش دەکەونە سەر ئەو شەقامە ئێستا شارەوانی هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی دەسۆێکردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان لە گەڕەکی کانی با بەریوەدەچێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵمەتەکە لە پاش سکاڵا و داواکاریی زۆرێک لە هاوڵاتیان گەڕەکی کانی با ئەنجامدرا ، چونکە بێزاربوون لەوەی ئەوەندە زیادەڕۆیی بکرێتە سەر شۆستەکان لەلایەن دوکاندارانەوە.
هەر لەو هەڵمەتەدا وێڕای لادانی زیادەڕەوییەکان و رێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکان، بەپێی یاسا و رێنماییەکان تاوانەی سەرپێچیکاران کرا و داوایان لێکرا پابەندییان هەبێت و هۆکارێک نەبن بۆ ناشرینکردن و شێواندنی سیمای شەقامەکان.