نوسینگه‌ى نه‌ته‌نیاهۆ واده‌ڵێت

خانمه‌ رفێندراوه‌ به‌ره‌گه‌ز ئیسڕائلییه‌كه‌ گه‌یشته‌وه‌ ته‌لئه‌بیب

964+

فەرهاد حەسەن

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەلیزابێس تسورکۆڤ، خوێندکاری دەرچوی ئیسرائیلی – رووسی لە زانکۆی پرینستۆن لە ویلایەتی نیوجرسی کە زیاتر لە دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن گروپه‌ چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه‌ ده‌ستگیركرابوو، دوای ئازادکردنی، گەیشتە ته‌لئه‌بیب.

رۆیته‌رز ئه‌م هه‌واڵه‌ى له‌ نوسینگه‌ى نه‌ته‌نیاهۆ وه‌رگرتووه‌ و ده‌ڵێت، له‌دوێنێه‌وه‌ گه‌یشتووته‌وه‌ ئیسڕائیل.

دوێنێ، سەباح ئەلنوعمان وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكراى كرد، له‌ ساڵی 2023، کۆمەڵێک کەسی لەیاسا دەرچوو، هاوڵاتی روسی ئەلیزابێس تسورکۆڤیان رفاند، کاتێک لە بەغدای پایتەخت بوو، به‌ڵام له‌ 9.10.2025، شوێنی دەستبەسەرکردنی ئاشکرا كرا و دواى ئازاد كردنى رادەستی باڵیۆزخانەی ئەمریکایان له‌ عێراق كرد.

لە سەرەتای مانگی تەمموزی 2023، ئیسرائیل رایگەیاند بوو، تسورکۆڤ لە عێراق رفێندراوە، دوای ئەوەی چەند جارێک سەردانی ئەو وڵاتەی کردوە بۆ نوسینی تێزی زانکۆیی لەسەر کوتلە چەکدارەکان و رەوتی سەدر.

ئەلیزابێس تۆرسكۆف كێیە؟

خانمە توێژەرێكی روسییە، بەڵام بە ئەسڵ ئیسرائیلییە و دوو ساڵ لەمەوبەر لە 2023 لە ناوچەی كەڕادەی بەغدای پایتەختی عێراق، بە تۆمەتی سیخوڕی رفێندرا و بە گوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ لە عێراق، لەلایەن هێزە میلیشیاكانی نزیك لە ئێران و بە دیاریكراوی لە لایەن حزبوڵای عێراقەوە رفێندرابوو.