رۆژ بەڕۆژ دادەبەزێت

گەرما تەواو بوو؛ تەنیا گەرمیان لە خانەى چلەکان ماوە

وریا فەتاح

تادێت پلەکانى گەرما دادەبەزن، جگە لە گەرمیان کە 41 پلەى سیلیزییە، هەموو شوێنەکانى دیکەى کوردستان خانەى چلەکانیان جێهێشتووە.

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش نزيك دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ بەپێى ئەوەى لە نەخشەکەدا تۆمارکراوە:

لەبارەى کەشى سبەینێ هەینى، کەشناسى پێشبینى کردووە، پلەکانى بەگشتی نزیک بێت  لە تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ

بەرزترین پلەکانى گەرما بۆ سبەینێ هەینى بەمشێوەیەیە:

هەولێر : 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 36 پلەی سیلیزی

دهۆک : 37 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان 41 پلەی سیلیزی