"بە تۆمەتی تەقەکردن و بەکارهێنانی چەک"

“خەپە شەکرۆکە” و هاوڕێکەی لە هەولێر دەستگیر کران

شۆڕش قادری

“خەپە شەکرۆکە” تیکتۆکچییە بەناوبانگەکەی هەولێری پایتەخت و هاوڕێکەی بەتۆمەتی تەقەکردن و بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیر کران.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبار (ش، ف، ح)ـمان دەستگیر کرد، کە کەسێکی چالاکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک و ناسراوە بە (خەپە شەکرۆکە)، لەگەڵ تۆمەتبارێکی هاوڕێی بەناوی (أ، خ، أ)”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی تەقەکردن و بەکار هێنانی چەکی بێ مۆڵەت دەستگیر کراون.

بەپێی روونکردنەوەکە، “خەپە شەکرۆکە” شەوانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک لایڤ دەکاتەوە و لایڤەکانی ناڕەزایی خەڵکی لێکەوتووەتەوە، لەسەر ئەو بابەتە دووجار لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە ئاگادار کراوەتەوە و بەڵێننامەی داوە کە لایڤەکانی لە (تیک تۆک) سنوردار بکات و نەبێتە هۆکاری تێکدانی بەها کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام دیارە گوێی پێنەداوە، تا تووشی ئەم رۆژە بووە.