هاوڵاتیان “سفهییه”ـیان ساف كرد
964+
سهعید محهمهد – خهبات
ژمارەیەک کەسایەتی و مامۆستا و قوتابیانی شارۆچکەی سفەییە، بە هاوکاری شارەوانی، ناوچەکەیان لە زبڵ و خاشاک لە لێواری زێی گەورە پاککردەوە.
حامید ئیسماعیل کاکەیی، کە ئێستا قایمقامی قەزای پیرمامە و خەڵکی شارۆچکەی سفەیە لە سنوری قەزای خەبات، بە تۆڕی 964ی راگەیاند “ئەمڕۆ لە زێدی باپیران بە هەماهەنگی لەگەڵ شارهوانی سفەییە، مامۆستایان، قوتابیان، پارێزەران و لاوان و زۆربەی توێژەکان، هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی لێواری زێی گەورەمان دەستپێکرد، ناوچەکەمان پاککردەوە”.
وتیشی “مەبەستمان بوو زیاتر هانی گەنجمان بدەین بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە و پاراستنی ژینگەی ناوچەکەمان، نزیكهی 100 كهسیش بهشداربوون”.
شێروان حهیدەر، مامۆستا لە قوتابخانەی شارۆچکەی سفەییە، بە تۆڕی 964ی وت “لێواری زێی گەورە لە سفەییە شوێنێکی دڵڕفێنی هەیە بۆ گەشت و سەیران و بەسەربردنی کاتێکی خۆش، شارەوانی سفەییەش کەمتەرخەم نەبووە لە پاککردنەوەی، بەڵام ئەوەندە توانایان هەبووە، ئێمەش ئەمڕۆ بە هاوکاری شارەوانی لەگەڵ کەسایەتییەکانی ناوچەکەمان ههڵمهتی پاككردنهوهمان ئهنجامدا”.
ئاماژهی بهوهشدا، بەڕێوەبەری شارەوانی شۆڤەڵ و پەنجەکێش و پێداویستی بۆ دابینکردوون.
شارۆچکەی سفەییە دانیشتووانی کاکەیینشینن و نزیکەی 1000 ماڵی تێدایه، ژمارهی دانیشتووانی نزیکەی چوار ههزار كهسه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا