دایدەنێنەوە

سلێمانی؛ کامێراکەی لای پردی کۆبانی بە کاتی لابراوە

964+

ئەحمەد مستەفا

هەر لەسەر پردەکەی کۆبانی-یەوە دێیتە خوارەوە تووشی ئەبی، ئەوە کامێرا جێگیرەکەی هاتوچۆی سلێمانییە بۆ تۆمارکردنی تیژڕەویی شۆفێران، دەنگوباس بڵاوە کامێراکە لابرابێ، بەڵام کەسی یەکەمی ئەو دۆسیەیە کە لە هاتوچۆی شارە دەڵێ، هیچ پلانێک نییە بۆ لابردنی.

قسەوباسەکان لەوەوە سەریهەڵداوە، تیمێکی تەکنیکی سەرقاڵی چارەسەرکردن و نۆژەنکردنەوەی دەرگای کامێراکە بوون، دواتر وابڵاوکراوەتەوە کە کامێراکە بەیەکجاری لادەبرێ.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10.9.2025، رائید فەرهاد گورون، لێپرسراوی هۆبەی کامێراکان لەهاتوچۆی سلێمانی بە 964ی وت، ئەوەی وتراوە راست نییە لەبارەی لابردنی کامێراکە، خۆشمان نامانەوێ زانیاری وا بگات بە خەڵک کە راست نییە، بەڵکو زانیارییە راستەکە ئەوە، دەرگای کامێراکە گرفتی هەبووە و چاک دەکرێتەوە.

شۆفێر بۆ ئەوەی خۆی سەلامەت بێت و کامێراکەش فلاشی سزادانی لێ نەدات دەبێت لەو مسافەیەدا بە خێرایی 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بڕوات.

ئەو لێپرسراوەی هۆبەکانی کامێراکان وتی، لەم یەک دوو رۆژەدا کاری تەکنیکی و نۆژەنکردنەوەی پلێت و راگری کامێراکە تەواو بکرێ، هەمان کامێرا لە هەمان شوێن کارا دەکرێتەوە و بەهەمان قەبارەی خێرایی دیاری کراو، رووپێووی شەقامەکە دەکات.

هاتوچۆی سلێمانی لە رێگاکانی دەرەوەی شار بە ئاڕاستەی عەربەت، چەمچەماڵ و دوکان کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی خاڵ بۆ خاڵی هەیە، بەڵام ئەوانەی لەناوشارن، سەرجەمیان بە یەک خاڵ، واتە تەنیا مەسافەی لێدان لە کامێراکە سەرپێچی شۆفێران تۆمار دەکات و زۆرینەی ئەو کامێرایانە لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود “60 مەتری” شارەکەن.

دوو شەقامی سلێمانی کامێراکانیان دەکەونە کار

دوو شەقامی سلێمانی کامێراکانیان دەکەونە کار