هەولێر

لە پارک و شوێنە گشتییەکان؛ 350 تەنەکەخۆڵى نوێى ریسایکلین دانران

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بە مەبەستی دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە هاوکاری کۆمپانیای کوردستان فاوندەیشن، 350 تەنەکە خۆڵی جیاوازی لە پارک و شوێنە شگتییەکان داناوە.

تەنەکە خۆڵە نوێیەکان دوو کونى هەیە، کونێکیان بۆ ئەو پاشماوانەیە کە ریسایکل دەکرێن و دووبارە دەتوانرێت بەکاربهێندرێنەوە، کونەکەى تر بۆ ئەو پاشماوانەیە کە ناتوانرێت سودیان لێ وەربگیردرێت.

ژیار جەلال، بەڕێوبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ـى وت،” لە قۆناغی سەرتا 350 تەنەکە خۆڵ بۆ پارێزگای هەولێر دانراوە و 150 لە نێو پارکی سامی عەبدولرحمان و 85 لە پارکی پێشمەرگە و 115 لە شەقامی 60 مەتری و ناوبازاڕی هەولێر دانراون”.

وتیشی،”ئێمە لە قۆناغی سەرەتا تەنیا زبڵەکان کۆ دەکەینەوە و ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی ئامێرێکی گەورەی زبڵ بۆ کۆمەڵگای کانی قرژاڵە دابنێین بۆ ئەوەی دووبارە ریسایکلین بۆ پاشماوەکان بکەینەوە”.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

پاركی سامی به‌ پڕۆژەیه‌كی ریسایکلینی ئاو و 20 بیر ئاو د...

پاركی سامی به‌ پڕۆژەیه‌كی ریسایکلینی ئاو و 20 بیر ئاو ده‌درێت