كێشەكە چارەسەر بوو

دروشمی ئایینی ئێزدی لەسەر درێسی یانەی دهۆک لابرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دوای چەند کاتژمێرێک لە راگەیاندنی درێسی نوێی یانەی دهۆک بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی دهۆك دیزاینی درێسەكەی كشاندەوە، كە بە ڤیدیۆیەك نمایش كرا و كوڕێک و كچێك تێیدا بە درێسە نوێیەكە دەردەكەون.

هۆكاری ئەمەش بۆ ئەو “خۆر””ە دەگەڕێتەوە كە لەسەر درێسەكە هەبوو، كە هێمایەكی ئایینی ئێزدییە.

شڤان محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی یانەی دهۆك ئەمشەو سێشەممە 9.9.2025 بە 964ی وت، كارەكە كاردانەوە و مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێنا، بۆیە هەر زوو سەرۆكی یانەی دهۆک عەبدوڵا جەلال داوای لێبوردنی لە هاندەران و هاوڵاتیانی ئێزدی کرد، جەختیشی کردەوە کە یانەکە نوێنەرایەتی سەرجەم هاندەرانی دەکات لە هەموو چین و توێژەکانەوە”.

وتیشی، سەرۆكی یانەی دهۆک روونیشیکردەوە، ئەو هێمایانەی لەسەر درێسی نوێ دانراون، رەنگدانەوەی مێژووی پێکەوەژیانی نێوان ئایینەکانە.

شڤان محەمەد ئاماژەی بەوەش کرد، لەبەر رێزگرتن لە خواستی هاندەران، دیزاینی (خۆر)ەكە، كە پێشتر پەسەندکرابوو، دەستکاری دەکرێت و لە شوێنی ئەودا ئەو “خۆر”ـە دادەنێن، كە لەسەر ئاڵای هەرێمی کوردستان دانراوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق یانەی دهۆكی خەڵات كرد

سەرۆک وەزیرانی عێراق یانەی دهۆكی خەڵات كرد