"بە کیلیان ئێمباپێ سەرسامم"

مێردمنداڵێکی بەژن و باڵا رێک؛ لە کۆڵانەکانی تەیراوەوە بەرەو یاریگەکانی ئیسپانیا

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

مێردمنداڵێکی بەژن و باڵا رێکی هەولێر کە لە کوچە و کۆڵانەکانی تەیراوە یاریزانێکی دوو گۆڵی باشی لێدەرهاتووە، دواجار خەونەکەی هاتی دی، دەچێتە ئەوروپا و دەیەوێ لەگەڵ یاریزانە بەناوبانگەکانی جیهان یاری بکات.

بەهێز عەبدولقادر، تەمەن 15 ساڵ بە 964ـی وت، ” نۆ ساڵە یاری دووگۆڵی دەکەم، لە سلێمانی تاقیکردنەوەیەکم ئەنجامداوە و دەرچووم، مانگی 11ـی ئەمساڵیش دەچم بۆ ئیسپانیا و لەگەڵ پێنج یاریزانی دیکەی کوردستان لەلایەن شەش یانەوە هەڵسەنگاندنمان بۆ دەکرێت، ئەگەر دەربچم لەوێ دەمێنمەوە و یاری دەکەم”.

بەهێز سەرسامە بە تواناکانی کیلیان ئێمباپێ یاریزانی ناوداری یانەی ریال مەدرید، ئیمزایەکی کەریم بنزیماشی هەیە کە ئەو کات هاتە هەولێر، لەسەر درێس و تۆپێک ئیمزای بۆ کردووە.

عەبدولقادر جەلال باوکی بەهێز بە 964ـی وت، هەر لە منداڵییەوە هەستی بە تواناکانی کوڕەکەی کردووە و بۆ گەیشتن بە خەونەکانیشی هیچ درێغییەک ناکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بۆ یەکەمجارە کچە یاریزانێکی کورد دەگاتە ئەو پلەیە

بۆ یەکەمجارە کچە یاریزانێکی کورد دەگاتە ئەو پلەیە