فۆتۆ: بانكی ناوه‌نديى
بانكی ناوه‌ندیی عێراق : گواستنه‌وه‌ى دۆلار له ناوخۆ ئاساییه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق له بڕیارێكی نوێیدا، ده‌ڵێت هه‌موو كه‌س و كۆمپانیاییه‌ك ده‌توانن دینار یان دۆلار له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌دا بگوێزنه‌وه، به‌ڵام هۆشداریش ده‌دات به‌وه‌ى كه‌س بۆی نیه له 10 هه‌زار دۆلار زیاتر له سنووره‌كانه‌وه بباته ده‌ره‌وه.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه، پارێزگاری بانکی ناوەندی دەڵێت، لەرێگەی هێزە ئەمنییەکانەوە دەیانەوێت رێگری بکەن لە بردنەدەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات، لەسەر ئەو بنەمایەش هێزە ئەمنییەکان هەڵدەستن بە پشکنینی هەموو ئۆتۆمبێل کە بەرەو دەروازە سنورییەکان دەڕۆن، چونکە ده‌ڵێت “نابێت هیچ کەس و لایەنێک لە 10 هەزار دۆلار زیاتر لەگەڵ خۆیدا بۆ دەرەوەی سنور بباتەدەرەوە”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، گواستنەوەی پارە (بە دینار و دۆلار) لە ناوخۆی وڵات‌دا رێگەپێدراوە بۆ هەموو کەسێک، بۆیە بانکەکان دەتوانن ئاڵوگۆڕی دراو بە هەر بڕێک بێت لەنێوان پارێزگاکاندا بگوازنەوە.
باسی لەوەشکردووە، پێویستە هەموو بڕەپارەیەک کە بانک و کۆمپانیاکان بۆ لقی بانکەکانی دیکە رەوانەی دەکه‌ن، پاڵپشت بێت بە بەڵگەی دروست و یاسایی کە تیایدا روونکرابێتەوە، كه ئەو پارەیە لە کێوە بۆ کێ دەڕوات و بۆ چ مەبەستێکە، ئەگەریش بانک و کۆمپانیاکان رووبەڕووی رێکار و داواکاری ناپێویست بوونەتەوە، دەتوانن بانکی ناوەندیی ئاگاداربکەنەوە.
ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ى بانكى ناوه‌ندیى كه شه‌وى هه‌یینی 24.2.2023 بڵاوكرایه‌وه، دواى ئه‌وه‌هات، كه عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی پێشوازی لە ژمارەیەک فەرماندەی هێزە ئەمنییەکان و خاوەن کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو کردبوو.
بانكى ناوه‌ندیی ئه‌و ژمارانه‌شی بڵاوكردۆته‌وه بۆ پەیوەندیکردن بە بانکەوە بۆ هەر سکاڵایەک:
07809224663
07853330555
07721111418