بەڕیوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوای سلێمانی- ئەرشیف. وێنە:964+
لە سلێمانی
ئەو بنکانەی هاوڵاتیان دەتوانن پارەی کارەبای لێبدەن دیاری کرا
توانا نەقی
ئەو بنکانەی پارەی کارەبا وەردەگرن لە سلێمانی بڵاوکرایەوە و هاوڵاتیان دەتوانن بچن و پسولەی کارەباکەیان ساف بکەن، ئەوانەی بە تایبەت دەکەونە سنووری کارەبای رۆژهەڵات.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێستا بنکەکانی وەرگرتنی پارەی پسولەی کارەبا رۆژانە لە کاتی دەوامی فەرمی بەردەوام کراوەن بۆ وەرگرتنی پارەی پسولەی کارەبا، دەتوانن لەو بنکانە کە نزیک شوێنی نیشتەجێبونتانە پاکتاوی پارەی کارەبا بکەن بەبێ سەردانکردنی بەڕێوەبەرایەتی.
ئەمە ئەو بنکانەیە کە بەڕێوەبەرایەتی کارەبا بڵاویکردوونەتەوە و دەتوانن پارە بدەن:
بنکەی 1 قائمقامیەت/ پشت بینای قائمقامیەت نێوان شەقامی مەولەوی بەریدەکە.
بنکەی 2 مزگەوتی گەورە/ باخچەکەی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی.
بنکەی 3 پیرەمێرد/ شەقامی پیرەمێرد ناو بینای هۆبەی کارەبای ناوەندی شار تەنیشت بنکەی ئاگر کوژێنەوەی پیرەمێرد.
بنکەی 4 پارکی ئازادی/ ناو بینای هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای پارکی ئازادی پشت وێستگەی پارکی ئازادی.
بنکەی 5 سەرکارێز / بەرامبەر قوتابخانەی خالدیەی بنەڕەتی لە گەڕەکی سەرکارێز.
بنکەی 7 مەڵکەندی / ناو بینای هۆبەی چاکردنەوەی کارەبای مەڵکەندی گەڕەکی ئازادی (عەلوەی کۆنی سلێمانی).
بنکەی 10 بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی/ ناو بینای بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە شەقامی بازنەیی (مەلیک محمود) بەرامبەر نەخۆشخانەی فاروق.