لەگەڵ خانەنیشن بوونت 500 هەزار دینار پاداشت وەرگرە

زەوی بە خانەنشینان دەدرێت

964+

فەرمان سادق

پاکێجێک رێوشوێن بۆ خانەنشینبوونی فەرمانبەران بڕیاری لەسەر دراوە لەوانە پێدانی پارچەیەک زەوی و پاداشتی 500 هەزار دینار.

لەپاکێجێکی 12 خاڵیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ پشتگیریکردنی خانەنشینان و ئەو فەرمانبەرانەی دەیانەوێت خانەنشین بن، بڕیاریدا هەر فەرمانبەرێک لەگەڵ خانەنشینبوونی پارچەیەک زەوی پێدەدرێت بەو مەرجەی سوودمەند نەبوو بێت.

لەخاڵی دووەمی بڕیارەکەدا هاتووە هەر فەرمانبەرێک لەگەڵ خانەنشینبوونیدا 500 هەزار دینار وەک پاداشت وەردەگرێت، هەروەها بۆ چارەسەری نەخۆشیش لەدەرەوەی وڵات، ئەو خەرجییەکەی حکومەت لەئەستۆی دەگرێت.

ئەو 12 بڕیارە، ئێوارەی ئەمڕۆ 23.2.2023، لەلایەن محەمەد شیاع سوودانی دەریکردووە.

خاڵی یەکەم و دووەم، دیارترین دوو خاڵی بڕیارەکەن، لەگەڵ تێچووی چارەسەر کە خاڵی شەشەمی بڕیارەکانە.

لەگەڵ خانەنشین بوونت پارچەیەک زەوی و 500 هەزار دینار بە پاداشت وەرگرە

هەموو فەرمانبەرێک پاداشتی کۆتایی خزمەت لەگەڵ یەکەم موچەی خانەنشینی وەردەگرێت، هاوکات پاداشتی مۆڵەتی کەڵەکەبوو بەشێوەی کاش وەردەگرێت، بۆ چارەسەری نەخۆشیش

جگە لەمانە، ساڵانە جارێک داشکاندنی بەڕێژەی 25٪ لەهێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ دەکرێت.

خاڵەکانی دیکەی بڕیارەکە، زیاتر پەیوەندارە بەرێکخستنی کاروباری خانەنشین بوونی فەرمانبەران.