"لێدانى ته‌نه‌كه‌ جاهیلییه‌ته‌"

گەورە و بچووکی کەلار نوێژیان بۆ مانگگیران و ئازادبوونی كرد


میلاد جه‌لال – كه‌لار

لە مزگەوتەکانی کەلار گەورە و منداڵ نوێژی مانگگیرانیان ئه‌نجام دا و مامۆستایەکی ئایینی دەڵێت، سونەتە لەم شەوەدا نوێژ و دوعا و خێر بکرێت، جگە لەو عیبادەتانە ھەر شتێکی دیکە بکرێت بیدعەیە.
مامۆستا فەرەج محەمەد، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی تەقوا لە کەلار بە 964ى وت “ئەنجامدانی نوێژی مانگگیران ملکەچبوونی موسڵمان نیشان دەدات بەرامبەر بە خودای گەورە”.
“ئەو قسانەی ساڵانی پێشوو دەکرا لە کاتی مانگگیران تەقە بکرێت و لە تەنەکە بدرێت، ھیچ ئەسڵێکی نییە و ئه‌وه‌ جاهیلییه‌ته‌”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن