له‌پاى نیو سه‌ده خزمه‌تكردن
هه‌ولێر رێز له پەیكەرتاش فوئاد عەلی ده‌نێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى هونه‌ر و رۆشنبیریی هه‌ولێر، رێز له پەیكەرتاش فوئاد عەلی ده‌نێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بانگهێشتنامەیه‌كی بۆ هونه‌رمه‌ندان و هاوڵاتیان به‌گشتى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له مه‌راسیمی رێزلێنانه‌كه ئاماده‌بن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، پەیكەرتاش فوئاد عەلی، نیو سەدە خزمەتی لە بواری هونەری پەیكەرتاشیدا هەیە، بۆیه به پێویستیان زانیوه رێز له‌و خزمه‌ته‌ى بگرن.
مه‌راسیمه‌كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 8.9.2025 كاتژمێر 10:30 خوله‌ك، له هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی چالاكیی قوتابخانەكانى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ده‌كه‌وێته گەڕەكی رووناكی.