هەواڵەکان

بە ناوی كڕینی خانوو خەریک بوو قۆڵی هاوڵاتییەك ببڕن و لە سلێمانیش فریای بەخشراوێک کەوتن


ژووری هەواڵ

ئەم بەیانییە 964 دیمەنى کەسێکى بڵاوکردەوە، کە لە بەردەم شوقەکانى کارێزە وشک لە سلێمانى کەوتبوو، بەشێوەیەک جل و بەرگى لەبەر نەبوو، وا دەردەکەوت بارى دەروونیشى تەواو نەبێ، ئەوە جگە لەوەی لەشی ئاوسا بوو، پەیامنێری 964 لە رێگەی سەرچاوەکانییەوە لە بابەتەکە ئاگادار کرا و هەرزوو چووە شوێنەکە.

لە گەڕەکی تەیراوەی هەولێر، چەند کەسێک بەناوی مانگی سوورەوە پەیوەندییان بە هاوڵاتییەکی کرێچییەوە کردووە و پێیان وتووە، خانووت بۆ دەکڕین، تۆ ئەرک بکێشە کۆدی دوو کارتی 200 دۆلاریمان بۆ بنێرە خەمی هیچی ترت نەبێ.

بۆ ئەوەی ئیتر منەتیان بە پردە کۆنەکە نەمێنی، 600 ملیۆن دینار خەرج دەکرێ و پردێک لەسەر دیزاینی فەڕەنسی، لە شوێنی پردە داڕووخاوەکەی زار گەلی بناغە دەکرێ.

ترێکەی پشدەر، نە سەرەتایی باش بوو نە کۆتاییەکەی، ئەوەتا بەهۆی بەفرەکەی بەهار و زیادبوونی رێژەی ئاژەڵی بەراز، بەرهەمی ترێی ئەمساڵی جوتیارانی ئەو دەڤەرە و گوندی بێگڵاس، بە رێژەی 70% کەمی کردووە.