گەشتوگوزار رێکی خستووە

ئەگەر وێنەی سروشتیی سۆرانت هەیە بیخەرە پێشبڕکێوە


ئەحمەد مستەفا

گەشتوگوزاری سۆران، پێشبڕکێ بۆ جوانترین وێنەی سروشتی دەڤەرەکەی رێکدەخات، ئەوانەی دەیانەوێ بەشداری بکەن، تا 17ی ئەم مانگە دەتوانن ناوازەترین وێنەیان لە رێگەی ژمارەیەکی تێلیگرام بنێرن حۆیان.

بانگێشنامەکە بۆ گشتییە، هەر فۆتۆگراف و کەسێک کە لەو بوارە کار دەکات، بەڵام وێنەکان دەبێت سروشتی دەڤەری سۆران بێت.

گوشتوگوزاری شارەکە دەڵێت، هاوتەریب لەگەڵ پابەندبوونی گەشتوگوزاری سۆران بە تیشك خستنە سەر جوانی و بنەما سروشتیەكانی دەڤەرەكەمان و ناساندنی شوێنە گەشتیارییە سەرسورهێنەكانی، پێشبركێی باشترین و جوانترین وێنەی سروشت ڕادەگەیەنین.

مەرجەكانی بەشداریكردن:-
1- پێویستە وێنەكە گوزارشت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بكات.
2- وێنەکە دەبێت لایەنی جوانی سروشتی، شاخ، دۆڵ، دەریاچە، دارستان و تاڤگە، رەنگ بداتەوە.
3- وێنە دەبێت رەسەن و ئۆرجیناڵ بێت بەشداری پێشبڕكێی دیكەی نەكردبێت و لە گرتەی خۆی بێت.
4- هەر بەشداربوویەك بۆی هەیە سێ وێنە پێشكەش بكات.
5- دوا وادە بۆ وەرگرتنی بەشداریی کردن، 17.9.2025
ناوی وێنەگر؛ ژمارەی تەلەفۆن؛ زانیاری پەیوەندیكردن؛ ئیمل؛ واتس ئاپ؛ تلگرام؛ بنێردرێ.
وێنەكان بەم پێوەرانە بێت:
پانی: 4000 بكسل
بەرزی” 6000 بكسل
دیقە 300 dpiئەوانەی ئارەزوومەندن، دەتوان وێنەکانیان بۆ ئەم ژمارەیە بنێرن؛
009647507313132