دەبێتە جوانترین شوێنی ناوچەكە

پڕۆژەیەكی نوێی گەشتیاری لە ئامێدی بەڕێوەیە

محەمەد فاتیح

كاركردن لە پڕۆژەی کۆڕنیشی شیلادزێ له ئامێدی بەردەوامە و زیاتر لە 65% پڕۆژەكە تەواو كراوە.

گوژمەی پڕۆژەكە، زیاتر لە چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناره و لەسەر بودجەی تایبەتی پارێزگای دهۆك دروست دەكرێت و درێژییەكەیشى یەك كیلۆ مەترە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە:

-پڕۆژەی کۆڕنیشی شیلادزێ، بەنداوی نوێ و خواردنگە و کافتریای مۆدێرن و نافوورەی ئاو و یاریگەی تایبەت بۆ منداڵان و باخچەی سەوز و رووناکیی شەوانە لەخۆدەگرێت و دەبێتە جوانترین ناوچەی ئامێدی.

-ئەم پڕۆژەیە، لە درێژەی هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، بۆ بوژاندنەوەی كەرتی گەشتیاری و زیادكردنی داهاتی ناوخۆ.