کەمی خواست هۆکارە
لە سلێمانی نرخی غاز و بەنزین و گازوایل دابەزین
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە سلێمانی نرخی غاز و گازوایل دابەزی و هەر لیترێک لەو دوو جۆرە سووتەمەنیە بڕی 25 دیناریان لێبووەوە.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی 964ی وت “لیترێک غاز پێشتر بە 700 دینار بوو، لە دوێنێوە بووە بە 675 دینار، لیترێک گازوایلیش لە 1025 دینارەوە بووە بە 1000 دینار.”
کەمبوونەوەی خواست هۆکاری دابەزینی غاز و گازوایل و بەنزینە.
بە وتەی بەهمەن قادر، هۆکاری دابەزینی نرخی ئەو دوو جۆرەی سوتەمەنی، کەمبوونەوەی خواستە لەسەریان، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.
پێشتریش لە 13ـی ئەم مانگەدا لە سلێمانی نرخی بەنزینی موحەسەن 25 دینار و نۆرماڵ 50 دینار دابەزی بوو.
لەدوای دابەزینی نرخەکانیان، یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بوو بە 975 دینار و موحەسەن بوو 1175 دینار، بەڵام سوپەر وەک خۆی ماوەتەوە.