لە سلێمانی
کیژۆڵەکانی لەیزین جلی جوانیان پۆشیوە و نمایشی بالێ دەکەن
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
ژمارەیەک کیژۆڵەی جوانی سلێمانی بە موزیک و سەمای بالێ کۆتاییان بە وەرزی گەرما هێنا و سەرنجی بینەرێکی زۆریشیان راکێشا.
لەگەڵ تەواوبوونی وەرزی گەرما گروپی کچانی سەمای بالێی لەیزین سلێمانی بە نمایشێک کۆتاییان بە خولی ئەمساڵییان هێنا، مینا نیاز کە مامۆستای سەمایە بۆ 964 وتی، ئەم نمایشە بۆ بینینەوەی بەرهەمی کۆتایی خۆیانە، دوای ماندووبوونیان، چوار گروپ بە چوار ئاستی جیاواز بەشدارن و تەمەنیان لە سێ ساڵ و نیوەوە تیایەتی تا 17 ساڵ.
باسی لەوەشکرد، هەندێک لەو خوێندکارانەی لای ئەوان فێربوون دواتر چوونەتە دەرەوەی وڵات و بەردەوام بوون، بەشێکیشیان بەهۆی تێچووی زۆرەوە نەیانتوانیوە بەردەوامی بدەن، چونکە لەو وڵاتانە گرانن.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح