بڕیار بوو بەمەبەستی نۆژەن کردنەوە هاتوچۆ کردن تیایدا رابگیرێت
شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دانەخرا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بڕیار بوو کاتژمێر 7:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دابخرێ، بەڵام تا ئیستا هاتوچۆی ئۆتۆمبێلان لە شەقامەکە بەردەوامە و دانەخراوە.
پەیامنێری 964 لەسەر شەقامەکەیە و دەڵێت، شارەوانی سلێمانی دوێنێ ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و باسی لەوە کردووە کە لە کاتژمیر 7:00ـی ئێوارەوە شەقامی مەلیک مەحمود بەردەم مزگەوتی نائیلە خان سەرو گوندی ئەڵمانی بۆ ژێر پردی دەباشان نزیک نەخۆشخانەی شار بەربەست دەکرێت بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
شارەوانی ئاماژەی بەوەشدا بوو کە شەقامەکە بە مەبەستی نۆژەن کردنەوە دادەخریت، بەڵام تا ئێستا دانەخراوە و هاتوچۆ کردن لە شەقامەکە بەردەوامە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر