بێخەمبن

سبەى پشووە؛ دابەشکردنى موچە بەردەوام دەبێت

وریا فەتاح

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتى دارایى رایدەگەیەنێت، سەرەڕاى ئەوەى سبەینێ پێنجشەممە پشووى فەرمییە، بەڵام دابەشکردنى موچە بەردەوام دەبێت.

لە ئاگادارییەکى بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە،”لەگەڵ ئەوەی سبەی پێنجشەممە 4.9.2025، پشووی فەرمییە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی راگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کەئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوێنێوە دابەشکردنى موچەى مانگى شەشى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەستیپێکردووە و سبەینێ کۆتا رۆژە.