جلوبەرگی کوردی و جامانه هۆكار بووه
58 هاوڵاتی له مەهاباد و بۆکان و پیرانشار و شنۆ سێ مانگ حوكمدران
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چوار شارى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان 58 هاوڵاتی له‌سه‌ر پۆشینى جلوبه‌رگى كوردى سزاى زیندانیكردن دران و به‌پێی راپۆرتی رێكخراوێكى مافى مرۆڤ به‌شێك له‌وانه‌ى ده‌ستگیركراون بنه‌ماڵه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له بزووتنه‌وه‌ى “ژن، ژیان، ئازادى” گیانیان به‌خشیوه.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكرده‌وه، لەم دواییانەدا 58 هاوڵاتی مەهاباد و بۆکان و پیرانشار و شنۆ لەلایەن لقی دادگای شۆرشی شاری پیرانشارەوە بە سێ مانگ بەندکران لە بەرامبەر پێبژاردنی هەر کامەیان بە بڕی 24 ملیۆن تمەن حوکم دراون.
تۆمه‌ته‌كه‌یان له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی كوردییه و بڵاوبونەوەی وێنەی ئەو هاوڵاتیانە بە جلوبەرگی کوردی و “جامانە” لە زەماوەندێکدا وەک بەڵگەیەکە بۆ تۆمەتبارکردنیان بەکارهێنراوە.
سوپای پاسدارانی ئێران لە ساڵی 2021دا “جامانە”ی وەک هێمای حزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکومەت ناساند و بەکارهێنانی لە رێوڕەسمەکانی نەورۆزدا قەدەغە کرد.
هاوکات لەگەڵ ئەو کەسانەی کە مەحکوم کراون ناوی حەسەن فەراسەتی شاد، موحەمەد دەرئۆفتادە، حەسەن دەرئۆفتادە، ئەندامانی بنەماڵەی ئەمیر فەراسەتی شاد و کۆمار دەرئۆفتادە، لە گیانبەختکردووانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیش لە لیستەکەدا دەبینرێن.