لە ناو بەنداوی دهۆک

کچێکی تەمەن 16 ساڵ لە خنکان رزگار کرا

شۆڕش قادری

لە ئاوی بەنداوی دهۆک کچێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان خەریک بوو بخنکێ، تیمەکانی بەرگریی شارستانی فریای کەوتن و ژیانیان بۆ گەڕاندەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەرگریی شارستانیی دهۆک، کاتژمێر 5:12 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2.9.2025 کچێکی تەمەن 16 ساڵ کەوتووەتە ناو ئاوی بەنداوی دهۆک، بەڵام بەخت یاوەری بووە و لەو کاتەدا تیمەکانی مەلەوانیی بەرگریی شارستانی لەوێ بوون، دەستبەجێ فریای کەوتوون و رزگاریان کردووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، کچەكە ناوی (گ، ن) و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.