شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ
سلێمانى
سزاى پێنج مانگ زیندانى بۆ شاسوار عەبدولواحید بڕایەوە
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، دادگاى سلێمانى پێنج مانگ زیندانیکردنى بەسەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ، سەپاند.
کەناڵى ئێن ئارتى سەر بە جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، دادگاى سلێمانى پێنج مانگ زیندانى بەسەر شاسوار عەبدولواحیددا سەپاند.
شەوی سێشەممە 12ی ئاب لە کاتژمێر 10ی شەو پۆلیسی سلێمانی چوونە گوندی ئەڵمانی بۆ ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید جێبەجێ بکەن.
ماوەیەک دوای ئەوە پەیامێک هات بۆ میدیاکان، وەرن سەعات 12 وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی کۆنگرەی رۆژنامەنووسی هەیە.
لە کاتی دیاریکراو سەرکەوت ئەحمەد هاتە بەردەم 36 مایکی کەناڵەکانی راگەیاندن و لە کۆنگرەیەکدا کە 1 خولەک و 16 چرکەی خایاند ئاوا قسەی کرد: ”بەپێی بڕیاری دادگای کەتنی سێی سلێمانی دوو، لەسەر فەرمانی د ەستگیرکردنی ژمارە (251/ کاف/2021) فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکرا، ئێوارەی ئەمرۆ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانییەوە ناوبراو دەستگیرکرا”.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە کە ئێستا لە پەرلەمانی کوردستان 15 کورسی هەیە و سێیەم هێزە لە دوای پارتی و یەکێتی، هەمانکات بزنسمانێکی دیارەو چاڤیلاند و گوندی ئەڵمانی و کەناڵی NRTی و چەند پرۆژەیەکی تری هەیە، بۆیە زۆر جار لەم داوایانە دۆسێ سیاسی و بازرگانییەکانی تێکەڵ دەبن
31ـى مانگى 9ـى 2025، وەزارەتى دارایى لە راگەیەندراوێکدا ئاشکراى کرد، دەستیان گرتووە بەسەر 60 ماڵ و موڵکى کۆمپانیاى چاڤى و نالیا، چونکە هەردوو کۆمپانیا کە سەر بە شاسوار عەبدولواحیدن، نزیکەى 92 ملیار دینار قەرزدارى حکومەتە.