لە باکستەیجی ماڵی خۆتەوە

کامگار سەرسامە بەڵام دەڵێت “ستایلی خۆم دۆزیوەتەوە”

ژووری هەواڵ

لە باکستەیجی بەرنامەی ماڵی خۆتەی تۆڕی 964ـەوە گۆرانیبێژی لاوی هەولێر، کامگار رێبین کۆمەڵێک پرسیاری ئاراستەکرا و ئەویش وەڵامی دایەوە.

کامگار دەڵێت،  لەسەر رێچکەی فەرهاد زیرەک دەڕوات بۆ گۆرانی وتن بەڵام ستایلی خۆی دۆزیوەتەوە.

دەشڵێت، هەولێر و کۆیەش بۆ ئەو جیاوازی نییە و رێبین جەمالی باوکی ستایلێکی کۆییانە و تایبەت بە خۆی هەیە.

ئەمانەو چەدین پرسیاری دیکەی لەلایەن چاوان خەلیلەوە لێکراوە و دەتوانن تەواوی وەڵامەکانی ببین و ببیستن.