لێکۆڵینەوە بەردەوامە

ژمارەیەکی زۆر ماسی لە بەنداوی دەربەندیخان مرداربوونەتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە بەنداوی دەربەندیخان ژمارەیەکی زۆر ماسی بەنداوەکە مردابوونەتەوە و تا ئێستاش ھۆکارەکەی نازانرێت.

سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی وت، بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادارکردووەتەوە لێکۆڵینەوە لە مرداربوونەوەی ئەو ماسیانە بکەن.

عیرفان ئەحمەد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “ئەو جێگایەی ماسیەکانی لێ مرداربووەتەوە ناوچەی شەمێرانە لە بەنداوی دەربەندیخان و ژمارەی ماسیەکانیش کە مرداربوونەتەوە زۆر زۆرن.

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لیژنەیەکمان رۆشتوونەتە سەر بەنداوەکە بۆ لێکۆڵینەوە لەوەی بزانن ھۆکاری مرداربوونەوەی ماسیەکان چییە، سبەینێ ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەکە دەردەکەوێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پرۆژەیەکی گەشتیاری بووەتە هۆی مردنی هەزاران ماسی

پرۆژەیەکی گەشتیاری بووەتە هۆی مردنی هەزاران ماسی