نوسینگەیەکی کۆمپانیای کۆڕەک لە هەرێمی کوردستان - وێنە: بۆ 964 نێردراوە
داوای بورج ده‌كه‌ن
گه‌ڕه‌كێكی هەولێر بێ شه‌به‌كه‌ی كۆڕه‌كه
ده‌شتی عارف – هه‌لێر
گه‌ڕه‌كی كه‌مئه‌ندامان كه‌وتووه‌ته كه‌سنه‌زان له هه‌ولێر، دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه كێشه‌ی نه‌بوونی هێلی په‌یوه‌ندی كۆڕه‌كیان هه‌یه و داواده‌كه‌ن بورجێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه دابین بكرێت.
رۆژان هادی، دانیشتووی گه‌ڕه‌كه‌كەیه به964ـی وت، “زۆر بێزارین به‌هۆی نه‌بوونی شه‌به‌كه‌ی كۆڕه‌كه‌وه، به‌هۆی كێشه‌ی نێوان كۆڕه‌ك و هێڵه‌كانی تری په‌یوه‌ندیش ناتوانین هێڵه‌كانی تر به‌كاربهێنین چونكه له هه‌ولێر زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێلی كۆڕه‌كیان پێیه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین بورجێكمان بۆ دابنێن تا ئه‌و كێشه‌یه‌مان چاره‌سه‌ر بێت”.
ئالان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆڕه‌ك به 964ـی وت، بڕیاردراوه له ماوه‌ی داهاتوو له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر بورج دابنێن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌بوونی شه‌به‌كه، به‌ڵام پرۆسه‌كه پێویستی به‌كاته، چونكه ده‌بێت تیمێكی تایبه‌ت پشكنین بۆ گه‌ڕه‌كه‌كان بكات ئه‌گه‌ر كێشه‌كه ته‌كنیكی بوو چاره‌سه‌ری بكه‌ین ئه‌گه‌ریش پێویست بوو بورج داده‌نێن.
گه‌ڕه‌كی كه‌مئه‌ندامان یه‌كێكه له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناحیه‌ی كه‌سنه‌زان و ده‌كه‌وێته نزیك شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر و دوو بۆ سێ هه‌زار ماڵ ژیانی تێداده‌كه‌ن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی